پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڵاویکردەوە،دەرفەتێکی ناوازە بۆ توێژەران و قوتابیان و خوێندکارانى دکتۆرا لە گشت بوارەکان دەڕەخسێندرێت.
لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتەکەدا هاتووە، ڕێکخراوی DAADی ئەڵمانی سکۆلارشیپی ساڵانەی خۆی بۆ توێژەران و قوتابیان و خوێندکارانی خوێندنى دکتۆرا ڕادەگەیەنێت، کە سکۆلەرشیپەکە پشتگیری ماددی بۆ ماوەى مانەوەو تێچوی گشت خەرجییەکانى توێژینەوەکە لە ئەستۆى خۆى دەگرێت.
ڕونیدەکاتەوە ،هەروەها لەگەڵ پێدانی بڕە پارەیەکی مانگانە لە نێوان (١٥٠٠) یۆرۆ تا (٢٥٠٠) یۆرۆ.
وەزارەتی خوێندنی باڵا خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە، دوا وادە بۆ پێشکەشکردن بریتییە لە ڕێکەوتى 30/8/2024 هەروەها پێشکەشکردن لە ڕێگەى ئەم لینکانەى خوارەوە دەبێت:
𝐆𝐫𝐚𝐧𝐭𝐬: https://tinyurl.com/3ey8jzbu
𝐃𝐨𝐜𝐭𝐨𝐫𝐚𝐥 𝐏𝐫𝐨𝐠𝐫𝐚𝐦𝐬: https://tinyurl.com/wvrp3y4x
𝐑𝐞𝐬𝐞𝐚𝐫𝐜𝐡 𝐒𝐭𝐚𝐲: https://tinyurl.com/2hddsscs