فارسەکان دوو پیتی کوردیی بۆ پتەوکردنی ڕێنووسەکەیان بەکار دێنن

پۆڵەتیک پرێس-

ژمارەی پیتەکانی زمانی کوردی، لە ژمارەی پیتەکانی زمانی عەرەبی و فارسی فرەترن. لە زمانی کوردیدا، بەرامبەر هەر دەنگێک، هێمایەک هەیە و پێی دەگوترێت پیت یان تیپ. یەکێک لەو دوو پیتێلە وا لە زمانی ئێمەدا هێمایان بۆ دانراوە و لە زمانی فارسیدا نین، بریتیین لە پیتی (ێ، ۆ).

(نشر لگا) کە لە تارانەوە چاپی کتێبەکانی؛ بە زمانی فارسی دەوەشێنێت. بەم دواییانە، بۆ هەندێک لە کۆپەڕە و کتێبە وەرگێڕدراوەکانی دوو پیتی کوردی بەکارهێناوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، چەند توێژینەوەیەکی نوێ، ئەوە دەردەخەن کە کۆمەڵێکی زۆری وشە و ئەفسانە و مۆسیقای فارسی، لە کوردییەوە وەرگیراون. وەک ئەو توێژینەوەیەی لە کتێبی (کوردناسی؛ زەکەریا قادری)و ( کورد کێیە؟ سۆران حەمەڕەش) دا هاتووە.

هەروەها بڵاوبوونەوەی ئەم کتێبێلە هاوکاتە لەگەڵ مردنی محەمەدڕەزا شەجەریان، زۆرکەسیش پێیان وایە شەجەریان مۆسیقای کوردی وەرگرتووە و ئاماژەی بە سەرچاوە کوردییەکەی نەکردووە!. بەکارهێنانی ئەم پیتانە، لەم سەردەمەدا، وەک خواستنی وشە و زمان و مۆسیقا و فۆلکلۆر و ئەفسانە و ئەستوورەی کوردییە لەلایەن فارسەکانەوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا