خامنەیی پەیامێکی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئێران بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران رایگەیاند: ئەوانەی لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماردا بەشداری دەنگدانیان نەکرد دژی کۆماری ئیسلامی ئێران نین، بەڵام بەشداریکردن بەوشێوەیە نەبوو کە چاوەڕوان دەکرا.

خامنەیی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر گەل بەشدارییەکی باشتری دەنگدان بکات، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش توانای بەدیهێنانی قسەکانی، ئامانجەکانی، مەبەستەکانی دەبێت لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.

 ئەمە لەکاتێکدایە هەینی رابردوو هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران بەڕێوەچوو و رێژەی بەشداریکردن نزیکەی %40 بوو، هاوکات خولی دووەمی هەڵبژاردنەکە ماوە و تەنها دوو کاندید رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی سەرۆککۆماری ئێران دەکەن، کە ئەوانیش بریتین لە مەحمود پزیشکیان و سەعید جەلیلی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا