پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا کە فەرمانی گرتنی هەبوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەلایەن سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی فەرمانی گرتنی هەبووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە4ی تەمموز، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،” دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لەلایەن سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی گەیشتە بەشی پۆلیسی سەیدسادق ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد”.

ئاماژەی بەوەکرد، سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

ڕوونیکردەوە، لە ئێستا تۆمەتبار (ح، ب ،ع لەدایكبووی 1980 بەناسنامە سوری)، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا