نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە  هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە3ی  تەمموز، نرخی 100دۆلار بەرامبەر بە 148 هەزار و 250 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ماوەیەک پێش ئێستا بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، بانکی ناوەندی عێراقیش هەموو هەوڵێک دەدات بۆ جێگیرکردن و دابەزاندنی بەهای دۆلار، بەڵام جارێکی دیکە بەهای دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە و بەراورد بەدوێنێ زیاتر بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ، بانکی ناوەندی بڕی 274,911,097  ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 260,135,797 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 14,775,300 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا