پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پارێزگاری سلێمانی لە دیداری شارە داهێنەرەکانی جیهان لە پورتوگال بەشدارە و دەڵێت، سلێمانییان کردووە بە یەکێک لە شارە داهێنەرەکانی جیهان.
رۆژی سێشەممە دووەم رۆژی دیداری ساڵانەی تۆڕی جیهانیی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ لە شاری براگای وڵاتی پورتوگال بەڕێوەچوو و تێیدا د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بەشدارە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند، دیدارەکە دیدارێکی گرنگی ساڵانەی یونسکۆیە لە هەموو جیهان و تێیدا زیاتر لە 350 شاری داهێنەر لە بواری جیادا لە 100 وڵاتی جیاوازەوە بەشداری دەکەن، بە بانگهێشتی فەرمی وەک شاری داهێنەری ئەدەب لە یونسکۆ بەشداریمان کردووە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر وتی: سلێمانی چووەتە سەر نەخشەی شارە داهێنەرەکانی جیهان کە ئەمەش زۆر گرنگە. ئەم ساڵ دیدارەکە بایەخ بە کولتوور و ژینگە دەدات، بەتایبەت بۆ گەنجان کە چۆن بایەخ بە پاراستنی کولتوور و ژینگە بدەن. ئێمەش بۆچوونی خۆمان پێشکەش کردووە و لە بەیاننامەی کۆتاییدا خاڵەکانی ئێمەیان جێگیر کردووە.