پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی کەشناسی پێشبینی دۆخی کەشوهەوای شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی بۆ رۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژە بەوەدەدات، خۆڵبارین لە هەندێک ناوچە درووست دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن.
دەستەکە لە راگەیەندراوەکەدا پێشبینی دەکات بۆ رۆژی چوارشەممەبۆ رۆژی چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق و ناوچەکانی باکوور (هەرێمی کوردستان) هاوشێوەدەبن و لە باشووری عێراقیش کەمێک دادەبەزن.
دەشڵێت: لە شاری بەسرە سبەی پلەکانی گەرما لە 48 پلەوە دادەبەزێت بۆ 46 پلە.
سەبارەت بە کەشوهەوای پێنجشەممە، ئاماژە بەوەکراوە، ” لەو رۆژەدا ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە ناوەڕاستی عێراق بەرزدەبێتەوە لە شارەکانی باشووریش بەجێگیری دەمێنێتەوە.