پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەلێکساندەر ڤوسیچ سەرۆکی سربیا ڕایگەیاند،وڵاتە ڕۆژهەڵاتیو ڕۆژئاواییەکان بۆ شەڕێکی چەکداریی گەورە لەئایندەیەکی نزیکدا لەناوچە جیاجیاکانی جیهان خۆیان ئامادە دەکەن.
سەرۆک کۆماری سربیا لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، مەحاڵە پێکدادانێکی چەکداریی بەرفراوان لەنێوان حزبوڵڵای لوبنانو ئیسرائیل دوربخرێتەوە کە دەبێتە هۆی دروستبونی ململانێیەکی گەورە کە هەموو ”ڕۆژئاواو تەواوی ڕۆژهەڵات”ی تێوەدەگلێنو ئامادەکاریی بۆ دەکەن.
ئاماژە بەوەدەکات،لێرەدا فەلسەفەیەکی گەورە نییە، ئەمانە شتگەلێکی ڕونو وردو بێ پێچو پەنان، کاتێکیش باس لەوەدەکەین، لەئەوروپادا ڕودەدات، بەشێوەیەک کۆمسیۆنێکی ئەوروپا هەیە کە بەشێوەیەکی ریشەیی دژی ڕوسیایە، لەکاتێکدا پێشتر بەڕونی دژ بەڕوسیا بوو.
ڕونیدەکاتەوە،بەم هەنگاوە، یەکێتیی ئەوروپا ئاماژەیەکی بێ تەمومژی ناردوە کە تیایدا دەڵێت ئەوە، “سیگناڵی پتەوییو بەهێزیو بەرەنگاربونەوەی دەستدرێژی ڕوسیایەو هیچ سازشێکو هیچ چارەسەرێکی مامناوەند بونی نییە.
ڤوچیچ جەختدەکاتەوە،ڕوسەکان لەوەڵامی ئەمەدا دەڵێن: ئێمە تێدەگەین مەبەستت چییە، دەتەوێت ئێمە ون بین، بەڵام ئێمە تا کۆتایی بەهەموو هێزە بەردەستەکانمانەوە شەڕ دەکەین.