پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، لە سبەی سێشەممەوە دەست بە دابەشکردنی پێنجەم بەشەخۆراکی ساڵی 2024 دەکەن، بۆیە داوا لە بریکارەکان دەکەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکی پێنجەم سەردانیان بکەن.
وەزارەتی بازرگانی هەرێم بڵاویکردەوە،پێنجەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ پێکهاتووە لە یەک لیتر رۆن و یەک کیلۆگرام شەکر، 500گرام نیسک، 500گرام لەتکەنۆک “ئارینۆک”، دوو کیلۆ و 500گرام برنج.
ئەوەشی خستە روو، لەگەڵ دابەشکردنی پێنجەم سەبەتەی بەشەخۆراکدا، 400گرام دۆشاوی تەماتەی سەبەتەی شەشەم دابەش دەکرێت.
باسی لەوەش کرد، بڕی برنج لە سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراکی ئەمساڵ کەمکراوەتەوە لە سێ کیلۆگرامەوە بۆ دوو کیلۆ و 500گرام.