پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، بەڕێژەی %10 لێخۆشبوون لە قەرزى تواناسازى جێبەجێدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە1ی تەمموز، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە،” لە گشتاندنێکدا بە ژمارە 11576 لە ڕێکەوتى 24/6/2024 بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاراستەى سەرجەم زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکانى هەرێمى کوردستان کراوەو پاڵپشتە بە نوسراوى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران، تیایدا هاتوە، بە رەچاوکردنى دۆخى دارایى و بەمەبەستى ئاسانکارى بۆ کاندیدانى پێشوى بەرنامەى تواناسازى تا ماوەى گەڕانەوەى قەرزەکانیان بڕیاردرا بە لێخۆشبون بە ڕێژەى %10″.
ئاماژەی بەوەکرد، لێخۆشبوونەکە بەمەرجێکە، کە بە یەک گوژمە قەرزەکانیان بدەنەوە لە ماوەى سێ مانگدا.
ڕوونیکردەوە، بۆ ئەم مەبەستە کاندیدانى پێشوى بەرنامەى تواناسازى ئەوانەى تاکو ئێستا پاکتاوى داراییان ئەنجام نەداوە، ئەمە دەبێتە دەرفەتێک بۆ ئەوەى بتوانن پاکتاوى دارایى ئەنجام بدەن و سودمەند بن لە بڕیارى لێخۆشبون بە ڕێژەى %10 لە قەرزەکانیان.