پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی کۆمەڵایەتی ڕونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ڕوداوی بریندارکردنی دوو بەندکراو لەنێو بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی ڕوینەداوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، “ئەم رووداوەی ئەمڕۆ كە لە شاری سلێمانی روویداوە، بەداخەوە دوو هاوڵاتی بریندار بوون، چەند پەیج و لایەنێك هەواڵەكەیان وا بڵاوكردەوە كە لەنێو بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازی گەورانی سلێمانی روویداوە، لێرەوە بۆ رای گشتی روون دەكەینەوە كە ئەم رووداوە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازی گەوران نییە و رووداوەكە لە بەڕێوەبەرایەتیی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ روویداوە”.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە زیندانی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی، شەڕ دروستبوو و دوو کەس بە چەقۆ بریندار کران،پۆلیس دەڵێت، تۆمەتبارەکە هەر لە زینداکەدا دەستگیرکراوە.