پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پەیامێکی پشتیوانی بۆ دەسەڵاتی دادوەریی عێراق بڵاودەکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە30ی حوزەیران، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پەیامێکی پشتیوانی بۆ دەسەڵاتی دادوەریی عێراق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “دامەزراوەی دادوەری عێراق دامەزراوەیەکی نیشتمانی، سەربەخۆ و رێزلێگیراوە لەلایەن سەرجەم عیراقییەکانەوە”.
دەقی پەیامەکە:
دامەزراوەی دادوەری عێراق دامەزراوەیەکی نیشتمانی، سەربەخۆ و رێزلێگیراوە لەلایەن سەرجەم عیراقییەکانەوە.
دەستبردن بۆ ئەو دامەزراوەیە و سەرۆکەکەی بەڕێز دادوەر فایەق زێدان، کارێکی رەتکراوە و ئیدانەکراوە لەهەر لایەن و گروپ و کەسێکەوە بێت کە بوێری هەنگاوێکی لەوجۆرە بکات.
ئێمە جەخت لە پاڵپشتی و پابەندبوون و رێزمان بۆ ئەو دامەزراوەیە و سەرۆکە بەڕێزەکەی دەکەینەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان