پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی کەمێک دابەزی.
ئەمڕۆ شەممە29ی حوزەیران، نرخی 100دۆلار بەرامبەر بە 147 هەزار و 250 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ماوەیەک پێش ئێستا بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، بانکی ناوەندی عێراقیش هەموو هەوڵێک دەدات بۆ جێگیرکردن و دابەزاندنی بەهای دۆلار، بەڵام جارێکی دیکە بەهای دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە.