پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى كارگه‌یه‌كى به‌رهه‌مهێنانى ماست داده‌خات و ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر 600 سه‌تڵ ماستى ناو كارگه‌كه‌دا.
دكتۆر ئازاد نه‌بى، نوێنه‌رى ته‌ندروستى له لیژنه‌كانى قائیمقامیه‌ت به‌پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: ئه‌م شوێنه له 2021 ه‌وه مۆڵه‌تى نیه و داى خستووه تازه خه‌ریكى مۆڵه‌ت وه‌رگرتنه، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ لایه‌كى ئاگاداركردبێته‌وه هه‌ستاوه به ئیش پێكردنى ئه‌م كارگه‌یه.
وتیشى: تازه كردوویانه‌ته‌وه و به‌رهه‌میان هه‌بووه، ئێمه له رێى ئاگاداركردنه‌وه‌ى ئاسایشه‌وه زانیاریمان پێگه‌شتووه كه ئه‌م شوێنه هه‌یه، ده‌ستمان به‌سه‌ر بڕى 600 سه‌تڵ ماستدا گرتووه و ته‌له‌فى ده‌كه‌ین ئه‌وان ده‌ڵێن بۆ تێست ده‌ستمان به‌كاركردووه، به‌ڵام ئه‌و هه‌ستاوه شیرى وشكى مانگاى به‌كارهێناوه به نرخى ماستى گامێش بیفرۆشێته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كاره‌كه‌ى به‌فێڵى بازرگانى داده‌نرێت ئه‌مه‌ش سه‌رپێچییه بۆیه ئێمه شوێنه‌كه داده‌خه‌ین و ده‌ستیشمان گرتووه به‌سه‌ر 600 سه‌تڵ ماستداو له‌ناوى ده‌به‌ین.