ماگات: میسی نازناوەكانی بۆ گواردیۆلا بردەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
فیلیكس ماگاتی ڕاهێنەری پێشووتری بایرن لە لێدوانێكی دا بۆ ڕۆژنامەی سپۆڕت بێڵدی ئەڵمانی ئاشكرای كرد كە ئەوە لیۆنێل میسی بووە نازناوەكانی بۆ گواردیۆلا یەكلا كردۆتەوە نەك پێچەوانەكەی.

ئەو ڕاهێنەرە ڕاشیگەیاند: (بەرشەلۆنە لە سەردەمی گواردیۆلادا نازناوەكانی دەبردەوە، بەڵام بە بێ‌ میسی ئەو سیستەمەی داڕێژرا بوو بە هیچ جۆرێك پڕاو پڕ نەدەبوو، چونكە ئەو هەڵدەستا بەو كارەی كە كەسی تر بۆی نەدەكرا ئەویش ئەو ئەفسونە بوو كە پێشكەش بە جیهان و بەرشەلۆنەشی كرد).

ماگات زیاتر لەو بارەیەوە دواو وتی: (ئەوەی لە بەرشەلۆنە بۆ گواردیۆلا گوزەرا لە بایرن و مان سیتی ئەوەتا بۆی ناگونجێت سەرەڕای بوونی چەندین یاریزانی مەزن و ناوازە، بەڵام گرنگترین پارچە بۆ تەواو كردنی سیستەمەكەی پیپ میسی یە لە بایرن و لە سیتی میسی لێ‌ نییە بۆیە گواردیۆلا 3 ساڵ لەگەڵ بایرن و وا بۆ 5 ساڵ دەچێت لەگەڵ سیتی نەیتوانیوە نازناوەكە بباتەوە لە كاتێكدا لە 3 ساڵدا توانی 2 جار نازناوەكە لەگەڵ بەرشەلۆنە بباتەوە و لە هەردوو یارییەكەی كۆتاییشدا میسی گۆڵی تۆمار كردووە بۆی).

لە كۆتاییشدا وتی: (لەگەڵ میسی شێوازەكەی پیپ سەركەوتوو بوو بە بێ‌ میسی بۆشایی زۆری تیادایە هاندەران حەزیان بەوە نییە تۆپ لە نێوان یاریزانانەی یانەكە هەر بگوازرێتەوە و لە نێو قاچەكانیان بمێنێتەوە ئەوە شێوازێكی بێزراوە لە یاری تۆپی پێ‌ هەر بۆیە گواردیۆلا لە ئێستادا تووشی ئاستەنگی زۆر بۆتەوە لە سەپاندنی شێوازەكەیدا).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا