پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پشکی کورد لە بەغدا رایگەیاند، 19 کەناڵی لەشفرۆشی لە هەرێم و عێراق داخران کە زیاتر لە 2 ملیۆن هاوڵاتی تێدا بەشداربوون.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، داواکارییەکی ئاراستەی هەییام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراقی کردووە و “داوای داخستنی ئەو 19کەناڵەم کرد کە سەرچاوەیەکی مەترسیداری لەشفرۆشی بوو لەعێراق و هەرێمی کوردستان”.
روونیدەکاتەوە، لەو کەناڵانە “وێنەی هەزاران ئافرەتی شارەکانی کوردو عەرەبی تێدابوو بەکاردەهێنرا بۆ بانگەشەی لەشفرۆشی”.
سۆران عومەر سوپاسی وەزیری پەیوەندییەکان و دەزگا ئەمنییەکان دەکات کە “هەستان بە داخستنی هەر 19 کەناڵەکەی لەشفرۆشی”.