شارەوانیی سلێمانی: سەرەڕای پشوو بەردەوامین لە کارکردن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تیمەکانی شارەوانیی سلێمانی سەرەڕای پشوو، بەردەوامن لە کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی سەرەڕای ئەوەی کە پشووی فەرمییە، تیمەکانمان لە ستافی قیر – بەشی ئامێرەکان هەستان بەقشطکردنی شەقامی بازنەیی مەلیک محمود نزیک فاملی مۆڵ.

توانا بەهادین، ئەندازیار و لێپرسراوی بەشی ئامێرەکان لە تیمەکانی سەر بە شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، رۆژانی پشوو و هەینییەکان، جادە و شەقامەکان چۆڵن و کارکردن ئاسانترە.

شارەوانیی سلێمانی لە سەرەتای ئەمساڵەوە، هەڵمەتێکی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی گەڕەک و شەقامە گشتییەکانی ناوشاری سلێمانی دەستپێکردووە، لە درێژەی ئەو هەڵمەتەشدا، بەشێک شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود نۆژەندەکرێتەوە و ئامادەدەکرێت بۆ قیرتاوکردنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا