پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سبهینێ ههینى لهكاتژمێر 8ى بهیانى هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ خولی 14مینی سەرۆكایەتیی كۆماری ئێران بەرێوەدەچێت.
لە هەڵبژاردنی پێش وەختە بۆ سەرۆک کۆماری ئێران دەنگدەران تائێستا پێنج كاندیدیان لەبەردەستە بۆ ئەوەی یەكێك لەوانە بكەن بەسەرۆكی خۆیان، ئەوانیش، سەعید جەلیلی، محەمەد باقر بالیباف، مستەفا پورمحەمەدو عەلیڕەزا زاكانی كە كاندیدی نەریتخوازەكانو لەگەڵ مەسعود پزیشكیان كاندیدی ڕیفۆرمخوازەكان.
هەروەها نزیكەی 61 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ وڵاتەكەیان هەیە.
بڕیارە سبهینێ ههینى كاتژمێر 8ى بهیانى دەرگای بنكەكانی دەنگدان بەڕوی دەنگدەران بکرێتەوە، ئێران، زیاتر لە 220 هەزار پۆلیسی بۆ پاراستنی بنكەكانی دەنگدانو پرۆسەكە تەرخانكردوە.