پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وادەی تۆمارکردنی ناوی لیست و هاوپەیمانییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە27ی حوزەیران، لەگەڵ کۆتاییهاتنی دەوامدا وادەی تۆمارکردنی ناوی لیست و هاوپەیمانییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت.
لەکاتێکدا، ڕۆژی دووشەممە24ی حوزەیران، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند،” تا کۆتایی دەوامی ڕۆژی پێنجشەممە، وادەی تۆمارکردنی ناوی لیست و هاوپەیمانییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە”.
هاوکات، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 20-10-2024، وەک رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.