پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی کەمێک دابەزی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە27ی حوزەیران، نرخی 100دۆلار بەرامبەر بە 147 هەزار دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ماوەیەک دەبێت، بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەتەوە، بانکی ناوەندی عێراقیش هەموو هەوڵێک دەدات بۆ جێگیرکردن و دابەزاندنی بەهای دۆلار، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە و ئەمڕۆ بەراورد بەدوێنێ دابەزیووە.
ئەمڕۆ، بانکی ناوەندی بڕی 217,872,246 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 254,495,250 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 20,376,996 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.