پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیوا ئه‌حمه‌د له‌تیف وته‌بێژى هێزه‌كانى 70 ده‌ڵێت، هیچ شتێك نه‌ماوه كه حكومه‌تى عێراق بیكاته بیانوو بۆئه‌وه‌ى مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه نه‌دات و داواكارى حكومه‌تى عێراق له ناردنى لیستى ناوه‌كان جێبه‌جێكراوه.
لیوا ئه‌حمه‌د له‌تیف وته‌بێژى هێزه‌كانى 70 به پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: كێشه‌ى مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزى پێشمه‌رگه ماوه‌یه‌كى زۆره ناڕه‌حه‌تین به‌ده‌ستییه‌وه له‌وانه‌یه لێره‌وه كه‌م و كورتى هه‌بێت و له‌به‌غداش هه‌ندێك شت هه‌یه وه‌كو بیانوو به‌كارى ده‌هێنن و بۆیان ده‌چێته سه‌ر چونكه ئێمه له پێگه‌یه‌كى بههێزدانین كه‌بتوانین داواكارییه‌كانى خۆمان بسه‌پێنین بۆیه ئه‌وان زۆرجار داواكارییه‌كانى خۆیان ده‌سه‌پێنن به‌سه‌رماندا.
لیوا ئه‌حمه‌د له‌تیف وته‌بێژى هێزه‌كانى 70 وتى: دواكه‌وتنى مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌بوو كه وردبینى پێویست بوو له وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ئه‌وانیش بۆ وردبینیه‌كه هه‌رجاره‌ى بیانوویان له شتێك ده‌گرت، یه‌كه‌مجار به‌كۆد لیستى هێزه ئه‌منییه‌كان ره‌وانه‌كراو قبوڵیان كرد‌و دوو مانگ به‌وشێوه‌یه پاره‌یان نارد دواتر وتیان كۆدمان قبوڵ نییه‌و ده‌بێت ناوه‌كان بنێرن، لێره‌وه هه‌ندێك پێداگرى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرا كه نابێت ناوه‌كان ره‌وانه‌بكرێت و ئه‌وه بابه‌تێكى ئه‌منییه به‌ڵام دواتر ناچاربوون ناوه‌كانیان نارد‌و هه‌رئه‌وه‌نده بڕى كرد كه مووچه‌ى هێزى پێشمه‌رگه دواكه‌وت.
روونیشیكرده‌وه، ئێستا هیچ شتێك نه‌ماوه كه حكومه‌تى عێراق بیكاته بیانوو بۆئه‌وه‌ى مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه نه‌دات.
باسى له‌وه‌شكرد، ئێمه لێره‌وه وه‌كو هێزه‌كانى 70 و له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش به‌ناو هه‌مووى نێردراوه و هیچ گرفتێكى یاسایى و تهكنیكیشمان نییه له‌لیستى ناوى هێزى پێشمه‌رگه‌دا ئێستا چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ین حكومه‌تى عێراق پاره‌كه بنێرێت و مووچه‌ى مانگى پێنج دابه‌ش بكرێت.