سەرۆککۆمار خشتەى بودجەى 2024 ی واژۆکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆککۆماری عێراق خشتەى بودجەى 2024 واژۆکرد و رۆژی 27ی حوزەیران رەوانەى رۆژنامەى وەقائعی عێراق دەکرێت بەمەبەستى بڵاوکردنەوەى تاوەکو بکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەرى گشتیى پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتیى کۆماری عێراق رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە، 26ی حوزەیران سەرۆککۆمار واژۆى لەسەر خشتەى بودجەى 2024 کرد، کە پێشتر لە لایەن پەرلەمانەوە ئاراستەى کرابوو.

لە 12ی حوزەیران، سەفوان گەرگەرى، ئەمیندارى گشتیى پەرلەمانى عێراق بە نووسراوێک دەقى بڕیارى پەرلەمانى لەبارەى پەسەندکردنى خشتەى بودجەى 2024 ئاراستەی سەرۆکایەتیی کۆمار کردووە.

بەڕێوەبەرى گشتیى پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتیى کۆمار، وتی “پێنجشەممە، 27ی حوزەیران خشتەى بودجە لە سەرۆکایەتیى کۆمارەوە دەنێردرێت بۆ رۆژنامەى وەقائعی عێراقى بەمەبەستى بڵاوکردنەوەى تاوەکو بە فەرمى بکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.”

رۆژی 3ی حوزەیران، پەرلەمانى عێراق خشتەى بودجەى پەسەند کرد، کە 211 تریلیۆن دینارە و پشکى هەرێمى کوردستانیش لەو ژمارەیە زیاتر لە 20 تریلیۆن دینارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا