ئالابا و بایرن كۆتاییان هات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو ئیدارەی یانەكەی ئامادەییان تیادا نەبوو بۆندەكەی دەستكاری بكەن و بڕی مووچەی ساڵانەی بۆ بەرز بكەنەوە بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ.

داڤید ئالابای نەمساوی یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی دەرگای بەڕووی یانەكەی داخست و ئامادەیی تیادا نییە گفتوگۆی نوێ‌ كردنەوەی بۆندەكەییان لەگەڵ بكات كە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو بە كۆتا دێت.

ڕۆژنامەی بێڵد لەو بارەیەوە نووسیویەتی: بۆندی ئالابا بە كۆتا دێت و پێ‌ دەچێت بە خۆڕایی ڕوو لە یانەیەكی تر بكات بایرن بە هیچ جۆرێك ئامادە نییە ماوەی بۆندەكەی بۆ درێژ بكاتەوە بەو بڕە پارەیەی ئەو و بریكارەكەی داوایان كردووە كە 20 ملیۆن یۆرۆیە بەڵكو 11 ملیۆنیان پێ‌ داوەتەوە و ئەویش ڕازی نییە پێی.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە: پێ‌ دەچێت داڤید بیەوێت بڕوات و پڕۆژەیەكی نوێ‌ تاقی بكاتەوە بۆ ئەو مەبەستەش گەورەكانی ئەوروپا سەرجەمیان لە سەر هێڵن بۆی ڕیاڵ و بەرشەلۆنە لە ئیسپانیا پاریس سانت جێرمان لە فەڕەنسا و یۆڤنتۆس لە ئیتاڵیا.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا