پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا، کە ئارد و عەلەفی دزیبوو،
ئەمڕۆ چوارشەممە26ی حوزەیران، پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە،” لەسەر سکاڵای هاوڵاتیەک کە خاوەنی کێڵگەیەکی بەخێوکردنی ئاژەڵە و بەوتەی خۆی ” ئارد و عەلەفی لەکێڵگەکەی لێ دزراوە” دەستبەجێ هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کرد و دوای تۆمارکردنی سکاڵاکە بە کەمتر لە 10 کاتژمێر تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد”.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار دانی ناوە بە تاوانەکەیداو و بە وتەی خۆی زیاتر له 100 فەردە ئارد و 50 فەردە عەلەفی لە سکاڵاکار دزیووە.
ڕوونیکردەوە، بە فەرمانی دادوەر و بە ماددەی 443 لە یاسایی سزادانی عیراقی ڕاگیرکرا و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.