پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دکتۆرێکی پسپۆری ژنان لەسەر فڕێدان و لەباربردنی منداڵ هەموو شتێک ئاشکرا دەکات و هۆکارەکانی لەباربردنی منداڵ دەخاتەڕوو.
د. عەتیە حەمەساڵح پسپۆری ژنان و منداڵبوون دەڵێت، نۆرینگە هەیە دەرمانی لەباربردنی منداڵ دەدات بە ژنان، هەروەها باسی لەوەش کرد لە ئێستادا پیاو هەیە بە ژنەکەی وتوە کوڕت نەبێت تەڵاقت دەدەم،
ئەو دکتۆرە دەشڵێت بەبێ رەزامەندی دایک و باوک مناڵ ناخرێتە ناو شوشە و فڕێ نادرێت.
ئەوەشی وتوە ئێستا کوڕ ئەگەر بزانێ کچە هاوڕێکەی سکپڕە، خۆی لێ دەشارێتەوە، بۆیە چەند عەیادەیەک هەن کۆرپەلە لەبار دەبەن، کچ هەیە هاوسەرگیری نەکردووە و لەگەڵ دایکی دێت بۆ لەباربردنی منداڵ.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم و داواكاری گشتی هەرێم لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی هاوبەشیان پێكهێنان لەسەر دیاردەی لەباربردنی كۆرپەلە، لە هەولێر.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، بۆ بەدواداچوونی ڕاستی و دروستی و هۆکار و ئاستی کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی لە دیاردەی لەبارچوونی کۆرپە و هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ پاشماوەی لەبارچوون تایبەت بە هەواڵ و بڵاوبوونەوەی پارچە ڤیدیۆیەک لە سۆشیاڵ میدیا، بڕیاریاندا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە.