پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رۆژنامەی “زە ناشناڵ”، هەواڵێکی بڵاوکردوەتەوە باس لەوە دەکات ئەگەری هەیە سەركردەكانی بزوتنەوەی حەماس قەتەر بەرەو عێراق جێبهێڵن، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ زیادبونی گوشارەكانی دەوحە لەسەریان بۆ ئەوەی نەرمی زیاتر نیشان بدەن لە گفتوگۆكانیان لەپێناو ئاگربەست لە غەززە.
رۆژنامەكە لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردۆتەوە، مانگی رابردو حكومەتی عێراق رازی بوە بۆ ئەوەی سەركردەكانی حەماس روبكەنە وڵاتەكەی، ئەوەش لەدوای ئەوەی سەركردەكانی حەماس پلانی جێهێشتنی قەتەریان داناوە لەسەر بنەمای ئەوەی كە ئێران لە بەغدا بەرپرسیارێتی پاراستنی نوسینگەو سەركردەكانی بزوتنەوەكە بگرێتە ئەستۆ.
ئەو سەرچاوانە وتوشیانە، دو تیمی ئەمنی و لۆجیستی سەربە بزوتنەوەی حەماس چونەتە بەغدا بۆ سەرپەرشتیكردنی ئامادەكارییەكان بۆ ئەم هەنگاوە.