ژووری بازرگانی سلێمانی ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕونکردنەوە لەبارەی داخستنی کارگەکانی بلۆک دەدات و ڕایدەگەیەنێت،ژوورەكەمان پشتگیری تەواوتان دەكات بۆ بەرهەم هێنان و گەشەپێدانی كارگەكانتان بێ جیاوازی.

لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە،بەناوی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانییەوە دلنیای تەواو دەدەینە خاوەن كارگەكانی پارێزگای سلێمانی كە ژوورەكەمان پشتگیری تەواوتان دەكات بۆ بەرهەم هێنان و گەشەپێدانی كارگەكانتان بێ جیاوازی.

جەختدەکاتەوە، ژوورەکەمان بونی هەموجۆرەکارگەیەک بە پێویست دەزانێت کەدەبێتە بوژاندنەوەو پێشخستنی کەرتی وەبەرهێنان و بونیاتنانی ژێرخانی ئابوری. 

 ئاماژە بەوەشدەکات، کارگەکانی دروستکردنی بلۆک ڕۆڵیان هەبوە لە بەرهەم هێنان و دابینکردنی پێداویستی بیناسازی، بەکارهێنان یان بەکار نەهێنای دەکەوێتە سەر خواستی هاوڵاتیان لەکاتی دروستکردنی کارە بیناسازییەکان.

ئەمەلەکاتێکدایە ،سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی لە ژووری بازرگانیی سلێمانی رایگەیاند، بلۆک وزە ناگەڕێنێتەوە ئەمەش هۆکاری ئەوەیە زۆرینەی ماڵەکان لە وەرزی هاویندا زۆر گەرم دەبن بۆیە داوا دەکەم کارگەی بلۆکەکان دابخەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا