پەرلەمان هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانان بۆدەرکردنی چەند ڕێنماییەک رادەسپێرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانان ڕاده‌سپێرێت بۆ ده‌ركردنی ڕێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی خشته‌كانی بودجه‌ی ئه‌م ساڵ ، هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، سه‌رجه‌م تانه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ئاستی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ بڕگه‌كان.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 25ی حوزه‌یرانی 2024، نازم شبلی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند‌، بودجه‌ی گشتی ساڵی 2024 دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراقی ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌ڵام پێویستی به‌ هه‌ندێك ڕێنمایی هه‌یه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانان ڕێنماییه‌كانیان له‌م باره‌وه‌ ده‌ربكه‌ن.

نازم شبلی ڕوونیشی كرده‌وه‌، لیژنه‌كه‌یان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانانی ڕاسپاردووه‌ بۆ ده‌ركردنی ڕێنماییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاوڕوونی بۆ خه‌رجكردنی بودجه‌كه‌ هه‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بودجه‌ ده‌كرێت تانه‌ی لێ بدرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رجه‌م ئه‌و تانانه‌ی لێی دراون، نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ئاستی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ بڕگه‌كانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا