دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی چەند قاچاغچیەکی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەی ئیتاڵیا ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی چەند قاچاغچیەکی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە کە پەیوەندییان بەکەیسی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەی کەناراوەکانی ( ئیتاڵیا )هەبووە ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو تۆمەتبارانەی دەستیان هەبووە لەناردنی ئەو هاووڵاتیانەی هەرێم بەڕێگەی قاچاغ بۆ کەناراوەکانی ئیتاڵیا، کە بووە هۆی ژێر ئاوکەوتنی یەختەکەیان و گیان لەدەستدانی زیاترلە 64 هاووڵاتی، بە فەرمانی بەڕێز دادوەری ئاسایش، توانرا لەرۆژی 25/6/2024 چوار تۆمەتباری گەورە قاچاغچی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە بەناوەکانی (ح،ح،ع )،(ب،س،م)،( م،ج،أ )،( د،ع،س )دەستگیربکەین.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، هەوڵ و بەدواداچوونەکانمان بەردەوامە و لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هەرکەسێکیتر ناوی بێت و بەشداربێت لەتاوانی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە لەناوخۆ یان لەدەرەوەی هەرێم، دەستگیردەکرێن و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

لەکۆتایشدا ڕونیدەکاتەوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەیاسای ژمارە 28 ی ساڵی 2021دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا