هێزێکی زۆری سوپای تورکیا دێنە ناوچەی ئامێدی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای تورکیا هێزێکی زۆر دەهێنێتە ناو سنوری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک .

چەند ڕۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دیمەنی کاروانە سەربازییەکانی تورکیا بڵاودەکرێتەوە کە بەرەو سنوری قەزای ئامێدی و بە تایبەتیش بۆ دەڤەری بەرواری باڵا دەنێردرێن.

سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتانە کە بووەتە هۆی نیگەرانی لای هاوڵاتییان،تا ئێستا حکومەتی عێراق هیچ هەڵوێستێکی لەبارەی ئەو لەشکرکێشییە نوێیەی تورکیا دەرنەبڕیوە کە دەیان بنکەی لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دروست کردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە تورکیا چەند جارێک ئاماژەی بەوەداوە کە بەنیازی فراوانترکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانییەتی بۆ سەر پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە نێو خاکی هەرێمدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا