عەبادی :ئەگەری کودەتای سەربازی هەیە و ڕەنگە گەلیش پێشوازی لێ بکات

 

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاشکرایکرد،ئەگەری كودەتای سەربازی هەیەو رەنگە گەلیش پێشوازی لێ بكات.

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لە كەناڵی(الشرقیە)ڕایگەیاند:ئەگەری كودەتای سەربازی لە عێراق هەیەو رەنگە گەلیش پێشوازی لێبكات بەتایبەتی ئەگەر سەركردەی كوتلە سیاسییەكان بخرێنە زیندانەوە. 

ئاماژەی بەوەدا: من پێموایە گروپە چەكدارەكان سەركەوتوو نابن لە هەوڵی ئەنجامدانی كودەتا، چونكە گروپێك دژی ئەوەی ترە، بەڵام ئەگەر فەرماندەیەكی سەربازیی بە پشتیوانی دامەزراوەی سەربازیی كودەتا بكات سەركەوتوو دەبێت.

هەر لەو چاوپێکەوتنەدا عەبادی باسی لەوەکرد، کاتێك لەساڵی 2016 خۆپیشاندانی ملیۆنیی سەدرییەکان لەبەغدا ئەنجامدرا، هەندێك لەو حزبانەی ئێستا لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگیدا بەشدارن، داوایان لێکردم ئەگەر لایەنگرانی سەدر چونە ناوچەی سەوزەوە، ئەوا چەک‌و فڕۆکە لەدژیان بەکاربهێنم‌و بیانکوژم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا