ئیسرائیل: ئەگەر بچینە ناو خاکی لووبنان تەنها بە یەک مەرج لێی دەردەچین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی سێشەممە، ئیسرائیل جەختیکردەوە لەوەی سەرهەڵدانی جەنگ لەگەڵ حزبوڵڵا لە باشووری لووبنان واتە فراوانبوونی جەنگەکە و کردنەوەی بەرەیەکی دیکەی شەڕ.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئیسرائیلی بە ئاهانسی سکای نیوزی بەریتانی راگەیاندووە، سوپای ئیسرائیل زانیاریی تەواوی لەبارەی توانا سەربازییەکانی حزبوڵڵا هەیە و هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشە و مەترسییەک کردووە لە باکووری ئیسرائیل.

جەختدەکاتەوە لەوەی سەبارەت بە ئیسرائیل، کەرتی غەززە بەرەی یەکەمی شەڕە و تەواوی سەرنجەکان لەسەر ئەو کەرتەیە، بەڵام باکووری ئیسرائیل کە دەکاتە باشووری لووبنان، بە دووەم بەرەی گریمانەیی شەڕ داندراوە و ئامادەکاریی تەواوکراوە بۆ رووبەرووبوونەوەی هەر ئەگەر و پێشهاتێک.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، لە ساڵی رابردووەوە و لەکاتی هەڵگیرسانی جەنگ لە کەرتی غەززە، ئیسرائیل توانا سەربازییەکانی خۆی لەسەر سنوورەکانی لووبنان بۆ چوار هێندە زیاتر کردووە.

ئیسرائیل ئاماژە بەوەدەکات لەحاڵەتی هەڵگیرسانی جەنگ، ئەوا راستەوخۆ دەچنە نێو خاکی لووبنان و تەنها بەو مەرجەش پاشەکشە دەکەن کە رێککەوتنێکی ئەمنیی لەنێوان ئیسرائیل و لووبنان بێتەکایەوە بۆ پاراستنی سنوورەکان لە گرووپە چەکدارەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا