قوباد تاڵەبانی پێشوازیکرد لە وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان

 

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتی کلاودیۆ کۆردۆن، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بۆ کاروباری سیاسی و هاریکاریی هەڵبژاردن و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ کران.

کۆبوونەوەکە کە رۆژی سێ شەمە (25یحوزەیرانی 2024) لە هەولێر بەڕێوەچوو، دوای ئەوە دێت کە ماوەی کارکردنی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق درێژکرایەوە و یەکێک لە بوارەکانی کارکردنشیان هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستانە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆک وەزیران خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و هیوای خواست رۆڵی گرنگ ببینن لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بە جۆرێک کە ئەنجامەکەی جێی متمانەی هاوڵاتییانی هەرێم بێت.

قوباد تاڵەبانی، نیگەرانی خۆشی دەربڕی لە دواخستنی پرۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و رایگەیاند: هیچ بیانوو و پاساوێک نەماوە بۆ دواخستنی زیاتری وادەی هەڵبژاردن، بە تایبەتیش کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری تەواوی کردوە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا