ئافرەتێک لە هەولێر بە رووداوی ئۆتۆمبێل گیانی لەدەستداوە و هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کوڕێک لە هەولێر بە ئۆتۆمبێل لە ژنێک دەدات و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات، کەسوکاری کوڕەکە دەڵێن تا ئێستا کەسوکاری ئافرەتەکە دیارنین و نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی.

مامی ئەو کوڕەی بە ئۆتۆمبێلەکەی لە ئافرەتەکەی داوە بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، “لە کاتژمێر 12ی شەوی رابردووەوە (24-06-2024) لەبەردەم پزیشکی دادی هەولێرین و تا ئێستا هیچ کام لە کەسوکاری ژنەکە نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی”.

بە وتەی خۆی، ژنەکە ناسنامە و مۆبایلی لەگەڵ خۆی هەڵنەگرتووە و ئەوان لەرێگەی دامودەزگا ئەمنییەکان، نەخۆشخانە و موختاری گەڕەکەکان هەوڵیانداوە کەسوکاری ئافرەتەکە بدۆزنەوە و پەیوەندییان پێوە بکەن بەڵام تا ئێستا هەوڵەکانیان بێسوود بووە.

رووداوەکە شەوی رابردوو لە نزیک گەڕەکەی دارەتوو لە شاری هەولێر روویداوە، پاش رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە تەکسی ئافرەتەکەی گەیاندۆتە نەخۆشخانە بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

لەرێگەی پۆڵەتیک پرێسەوە بانگەوازێکیش بڵاودەکەنەوە و داوا لە کەسوکاری ئافرەتەکەش دەکەن بێن بەدەم رووداوەکەوە و تەرمەکەی وەربگرنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا