فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەڕێوەبەری بانکێک دەرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەڕێوەبەری بانکێک، کە زیانی پێنج ملیار دیناری بە بانکەکەی گەیاندووە دەرکرد.

دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،” لەسەر بنەمای راپۆتێکی ناراست و بەمەبەستی دروستکردنی زانکۆیەکی ئەهلی لەشاری فەلوجە، بەڕێوەبەری بانکی رافیدەین-لقی سەقلاویە لە قەزای ئەنبار قەرزێکی پێنج ملیار دیناری بە کەسێک داوە و بەوشێوەیە زیانی بە بەرژەوەندی بانکەکە گەیاندووە”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسەی پارەکەی وەرگرتووە، ویستویەتی لەسەر موڵکی گشتی ئەو زانکۆیە دروست بکات.

ڕوونیکردەوە، لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئەنبارەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەڕێوەبەرەکە دەرکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا