رێزان حەمە ساڵح: هەموو ئیتاڵیا هێندەی شەقامێکی کوردستان ئۆتۆمبێلی گرانبەهای لێ نییە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا دەڵێت، بەراورد بە ئەورووپا، دۆخی ئابووریی هەرێمی کوردستان زۆر زۆر باشترە، دەشڵێت “یەکێک لە سەرکونسوڵانەی لە هەرێمی کوردستانە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە هەموو ئیتاڵیا هێندەی شەقامێکی هەرێمی کوردستان ئۆتۆمبێلی گرانبەهای تێدا نییە”.

رێزان حەمەساڵح، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا رایگەیاندووە “هەرێمی کوردستان هەرێمێکی ئازادە، زۆر زۆر زۆر سەقامگیرە، ئەو وڵاتانەی ئەوروپا سەیری ئێمە وەکو هەرێمی کوردستان دەکەن وەکو یەکێک لە وڵاتە هەرە دەوڵەمەند و باشەکان، ڕاستە چەندین قەیران هەبوون، قەیرانی شەڕی داعش، نەهاتنی بودجە، بەڵام ئەو قەیرانانە تێپەڕێنراون”.

دەشڵێت، “دۆخی هەرێمی کوردستان زۆر زۆر باشترە لەوڵاتانی ئەوروپا، یەکێک لەو کونسڵانەی لەهەرێمی کوردستانە، بۆ وڵاتەکەی خۆی نوسیبوو، هێندەی ئۆتۆمبێلی سەد هەزار دۆلاری لە شەقامەکانی هەرێمی کوردستان دەسوڕێتەوە بە هەموو ئیتاڵیا کە 80-90 ملیۆن کەسە ئەوەندە ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە گرانبەهایانەی تێدانیە، یانی بەراوردەکە زۆر زەقە کە دەیکەن”.

نوێنەرەکەی حکومەتی هەرێم لە ئیتاڵیا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوەدەکات کە ئەوە “کاری باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکان نییە تەرم بێنێتەوە بۆ وڵات، لەکاتێکدا ئەو کۆچبەرانە ناڵێم هەڵهاتون، بەڵام لەدەست ئەو دۆخە ناڕازیبوون، بەڵام جارێکی تر حکومەتی هەرێم باوەشییان بۆ دەگرێتەوە ئەو کولفەیەی خستۆتە سەر ئەستۆی خۆی.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا