پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کارگەیەکی درووستکردنی پاتریی لیتیۆم لە کۆریای باشوور تەقیەوە و 22 کرێکار گیانیان لەدەستدا کە زۆربەیان هاوڵاتیی چینین.
رۆژی دووشەممە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کارگەکەیەکی درووستکردنی پاتریی سەر بە کۆمپانیای “ئاریسێڵ”ە لە شاری هواسیۆنگ تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە باڵەخانەکە کەوتووەتەوە و بۆ ماوەی 6 کاتژمێر بەردەوام بووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی بەرپرسانی تەندرووستیی سیئۆل، 22 کرێکاری کارگەکە بەهۆی تەقینەوەکەوە گیانیان لەدەستداوە کە لەنێویاندا 18 کرێکاری چینی هەن، رەگەزنامەی کوژراوەکانی دیکە هێشتا ئاشکرانەکراون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دوو کەس بەهۆی بەهێزی ئاگری تەقینەوەکەوە بەشێکی زۆری جەستەیان سووتاوە و رەوانەی نەخۆشخانەکراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.
کۆمپانیاکە لە ساڵی 2020 دامەزراوە و لەبواری بەرهەمهێنانی پاتری کاردەکات، بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی حکومەتی کۆریای باشوور، کۆمپانیاکە تەنها 48 کارمەندی هەبووە.