ناوەندی ستیراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ: لە وەرزی هاوین لە عێراق رێژەی جیابوونەوەی هاوسەران زیاد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ناوەندی ستراتیژیی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ زیاتر لە 25 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکراوە، راشیگەیاند لە وەرزی هاوین ئەو رێژەیە زۆر زیاتر دەبێت بەراورد بە وەرزەکانی دیکە.

فادل غەراوی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە مانگی 1ی ساڵی 2024 لە عێراق 7 هەزار و 453 حاڵەتی تەڵاق تۆمارکراوە، لە مانگی شوباتیش 6 هەزار و 324 حاڵەت و لە مانگی نیسان 5 هەزار و 537 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمارکراوە.

غەراوی ئاماژەی بەوەکرد، تەنها لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 25 هەزار و 536 خێزان لە عێراق هەڵوەشاونەتەوە و داوای جیابوونەوەیان لە دادگەکان تۆمارکردووە.

بەگوێرەی داتاکانی ناوەندەکە، رێژەی جیابوونەوە لە وەرزی هاوین بەراورد بە وەرزەکانی دیکە زۆر زیاترە، سەرۆکی ناوەندەکەش هۆکارەکەی بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی گەڕاندەوە و وتی، ”رێژەی جیابوونەوە لە وەرزی هاویندا زیاترە لە رێژەی جیابوونەوە لە وەرزەکانی تردا، هەروەها بەپێی توێژینەوە زانستییەکان بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی هەستکردن بە دەمارگیری و گرژی زیاد دەکات، چونکە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و وادەکات مرۆڤ تووشی دڵەڕاوکێ و توڕەبوون بکات، بۆیە وەرزی هاوین کاریگەری لەسەر گونجانی پەیوەندییە سۆزداری و هاوسەرگیرییەکان بەگشتی هەیە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگترین هۆکارەکانی زیادبوونی حاڵەتەکانی جیابوونەوە بریتین لە نەبوونی هۆشیاریی هاوسەرگیری و نەبوونی لێکتێگەیشتن لە نێوان هاوسەرەکان، جگە لە توندوتیژی خێزانی، دەستێوەردانەکانی خێزان و کەسە نزیکەکان، هاوسەرگیری پێشوەختە، بارودۆخی ئابووری، ناپاکی هاوسەرگیری ، خراپ بەکارهێنانی پەیوەندییەکان، لاوازی ئیمانی ئایینی و فرە هاوسەری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا