سبەی سێشەممە کرایە پشوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەی لە سەرجەم دامودەزگاکانی عێراق بەبۆنەی جەژنی غەدیر، پشووی فەرمییە.

حکومەتی عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 18ی زولحیجە (25ی حوزەیران) بەبۆنەی جەژنی غەدیر لە سەرجەم دامودەزگاکانی ئەو وڵاتە پشووی فەرمی دەبێت.
رۆژی 22ی مانگی ئایار ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەیاسایەکی لەبارەی زیادکردنی جەژنی غەدیر بۆ پشووە فەرمییەکانی دەوڵەت پەسندکرد جەژنی غەدیر کە بۆنەیەکی تایبەتی شیعەکانە کرایە پشووی فەرمی.
بەگوێرەی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێم ئەو رۆژە پشوو نییە، بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێم بە فەرمی روونینەکردووەتەوە کە ئایا ئەو رۆژە دەکاتە پشوو یان نا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا