پێشنیازێکی نوێ بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن ئاشکرادەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکایەتی ھەرێم پێشنیازدەکات مانگی 10 ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بۆ یەکلایکردنەوەی وادەکەش بۆچوونی یەکێتی و پارتی وەردەگرێت.

سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاندووە، پێشنیازێک ھەیە بۆ ئەوەی مانگی 10 ی ئەمساڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت و سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکایەتی ھەرێم لەگەڵ ئەو پێشنیازەدان، بەڵام ھێشتا رۆژەکەی یەکلانەکراوەتەوە و بۆچوونی یەکێتی و پارتی ئەو وادەیە یەکلایی دەکاتەوە.

کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق مانگی رابردوو لە نوسراوێکدا بۆ سەرۆکایەتی ھەرێم ئامادەیی دەربڕیبوو  لە 5 ی ئەیلول ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببات، بەڵام تائێستا سەرۆکایەتی ھەرێم وادەی نوێی بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردن دیاری نەکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا