هاوکاری دارایی لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان دەدرێتە پێشمەرگە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە چوارچێوەی پشتیوانییەکانی هاوپەیمانان، هاوکاری دارایی دەدرێتە پێشمەرگە و بڕیارە هەر ئەفسەر و پێشمەرگەیەکى لیواکان بڕى 342 هەزار دینارى  پێبدرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی ئەو پشتیوانیە داراییەی کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت ،بریاردرا کە ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی حوزیرانی ٢٠٢٤ دەست بەدابەشکردنی هاوکاری مانگی پێنج بکرێت.

بەپێى بڕیارەکە، هەر  ئەفسەر و پێشمەرگەیەک بڕی 342000دینارى وەکو هاوکارییەکی دارایی پێدەدرێت

ڕوونیشیکردەوە کە ئەم بڕە پارەیە، لێرە بەدواوە وەک هاوکاری دەدرێت بە هێزی پێشمەرگە و هیچ پەیوەندیەکی بە مووچەوە نیە.

هەروەها بڕیارە ئەو پارەیە بەسەر ئەفسەران و پلەداران و پێشمەرگەی لیواکانی پیادە و بنکەی مەشقەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا