وەزارەتی دارایی داوای ناردنی لیستی مووچە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی هەرێم، لەبارەی ناردنی لیستی مووچەوە داوایەک لە وەزارەتەکان دەکات.

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم لە نوسراوێکدا، کە بۆ وەزارەتەكان نێردراوە، جەخت لە ناردنی لیستی مووچە دەکاتەوە و تێیدا هاتووە،” ئاگادارتان دەکەینەوە بە ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاریی وەزارەتمان، پێش 10ی هەموو مانگێک، دوای وردبینیکردنی لە لایەن گەنجینەکان”.

لە نووسراوەکەدا ئاماژەبەوەکراوە، پێش 10ی هەر مانگێک دەبێت وەزارەت و فەرمانگەکان تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە بۆ وەزارەتی دارایی بنێرن.

هاوکات، وەزارەتی دارایی هۆشداری بە وەزارەت و فەرمانگەکان داوە و ڕوونیکردەوە،”هەر وەزارەت و فەرمانگەیەک پابەند نەبێت لە وادەی خۆیدا لیستی مووچه و تەرازووی پێداچوونەوە نەنێرێت، خۆی بەرپرسیار دەبێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا