خوێندکارێکی پۆلی 12 بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە خوێندکارێکی پۆلی 12 لەکاتی چوون بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی خولی یەکەم، لەسەر رێگەی تەکیە – چەمچەماڵ بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، خوێندکارەکە ناوی زانیار خواکەرەمە و خەڵکی گوندی سەروچاوەیە لە ناحیەی تەکیەی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.

خوێندکارەکە لەکاتی چوونی بۆ ئەنجامدانی یەکەم تاقیکردنەوەی خولی یەکەم لەسەر رێگەی تەکیە – چەمچەماڵ توشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت و گیان لەدەست دەدات.

ئەمڕۆ تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەستیپێکرد، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 122 هەزار و 15 قوتابی مافی بەشدارییان هەیە. 86 هەزار و 307 قوتابی لە بەشی زانستی، 33 هەزار و 195 قوتابی لە بەشی وێژەیی و دوو هەزار و 513 قوتابیش لە بەشی پیشەیین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا