ئەمریکا کەشتییەکی جەنگی لە دەریای سوور کشاندنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای ئەمریکا فەرمانی گەڕانەوەی کەشتیی ئایزنهاوەری لە دەریای سوور دا و چاوەڕوان دەکرێت کەشتییەکی دیکە شوێنی بگرێتەوە.

فەرماندەیی سوپای ناوەندیی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (سێنتکۆم) رۆژی شەممە رایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری “یو ئێس ئێس دوایت دی ئایزنهاوەر” کاروانی کەشتییە هێرشبەرەکانی هاوەڵی لە رێگەی گەڕانەوەن بۆ ئەمریکا.

بڕیار وایە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس تیۆدۆر رۆزڤێڵت جێگەی کەشتیی ئایزنهاوەر بگرێتەوە، کە سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە کە هێشتا لە ئاوەکانی زەریای هێمن دایە و پێشبینی دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو بگاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

پات رایدەر، وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند، بۆ ماوەی زیاتر لە حەوت مانگ، کەشتیی ئایزنهاوەر و کاروانەکەی پارێزگاری لەو کەشتیانە کردووە کە بە دەریای سوور و کەنداوی عەدەندا هاتووچۆیان کردووە و ژیانی دەریاوانەکانیان پاراستوووە لە هێرشی میلیشیاکانی حوسییەکان لە یەمەن.

مانگی ئۆکتۆبەری رابردوو، ئەمریکا لە چوارچێوەی پاکێجێکی هاوکاریی سەربازی بۆ ئیسرائیل، هەردوو کەشتیی فرۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس ئایزنهاوەر و یو ئێس ئێس جێراڵد فۆرد-ی رەوانەی دەریای ناوەڕاست کرد و پاش مانەوەی بۆ ماوەی حەوت مانگ، دواجار دەگەڕێتەوە بنکە هەمیشەییەکەی لە کەناراوەکانی ویلایەتی ڤێرجینیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا