ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند،ئەو شۆفێرانەی فلاشەری پۆلیسی دەبەستن بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکات کە بەهیچ شێوەیەک فلاشەری پۆلیسی لە ئوتومبیلەکانیان نەبەستن لەبەرئەوەی قەدەغەیە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەر شۆفێرێک یان هەر ئۆتۆمبێلێک لەو جۆرە فلاشانەی پێوەبێت لە مەفرەزەکانی هاتووچۆدا لێپێچینەوە لەکەسی سەرپێچیکار دەکرێت و ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە.

ڕوونیشیکردۆتەوە، ئەم جۆرە فلاشەرانە تەنها بۆ ئوتومبیلەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزە تایبەتەکانی وەزارەتی ناوخۆیە، وە هیچ لایەن و دامو دەزگایەک بۆی نییە دایبنێت و دانانی کارێکی قەدەغەیە و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا