بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاتی دەوامی فەرمانبەران کەم کرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخەی ئێستا کە پلەکانی گەرما زۆر بەرزن و بە ئامانجی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان کاتژمێرەکانی دەوامی فەرمی لە پارێزگاکانی عێراق کەم دەکەینەوە.

ئەمڕۆ شەممە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران بۆ دەوامی فەرمانبەران لە وەرزی گەرمادا چەند بڕیارێكی دەركرد، كە جگە لە بەغدا لە سەرجەم فەرمانگەكان دەوام دەكرێت بە 7ی بەیانی بۆ 1ی نیوەڕۆ.

ڕاشیگەیاندووە، کارکردن بەردەوامە لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان لە بەغدای پایتەخت،هەروەها دەوامی فەرمی بەپێی ئەو کاتانە دەبێت، کە لەم ڕێنماییەدا ئاماژەی پێکراوە، لە ڕۆژی یەک شەممە 23ی حوزەیرانی 2024 دەست پێدەکات تا ڕۆژی پێنج شەممە 29ی ئاب(8)ی 2024، دواتر ئەو کاتانەی کە پێش دەرچوونی ئەم ڕێنماییە کاری پێدەکرێت دەست پێدەکاتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیری پەیوەندیدار دەتوانێت ماوەكەی درێژبکاتەوە لە دەرەوەی ئەو کاتانەی لەم ڕێنماییەدا ئاماژەی پێکراوە لە حاڵەتەکانی پێویستدا و بەپێی یاسا.

ئەمە لەكاتێكدایە، پلەکانی گەرما بەردەوام لەبەرزبونەوەدایە و هاوکات بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە بۆ 50 پلەی سەدی، پارێزگای زیقار سبەینێی كردە پشوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا