پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، له رۆژانی جه‌ژنی قورباندا به‌هۆی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان دیاریكرابوو، كه‌مترین رووداو و سه‌رپێچی له سلێمانی تۆماركراو زۆرترین گه‌شتیاریش رووی له شاره‌كه كردووه.
ئەمڕۆ شەممە22ی حوزەیران، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” به‌رله‌هاتنی پشووه‌كانی رۆژانی جه‌ژن، قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ر و نوێنه‌ری هێزه ئه‌منییه‌كان و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان و یه‌كێتی زانایانی ئاینی و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت كۆبووه‌وه و پلانی پێشوازی له گه‌شتیاران و پاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان له رۆژانی جه‌ژندا دانرا، به‌پێی پلانه‌كه تیمی هاوبه‌ش دروستكرا بۆ رێگری له ئه‌نجامدانی قوربانی به‌شێوه‌ی ناته‌ندروست و بڵاوكردنه‌وه‌ی تیمی ته‌ندروستی و ئه‌منی له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هاوڵاتیان و گه‌شتیارانی تێدا ده‌بێت، به‌تایبه‌ت ناوچه گه‌شتیارییه‌كان”.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای كۆتایی هاتنی پشووه‌كانی جه‌ژن به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی لای فه‌رمانگه ئه‌منی و په‌یوه‌ندیداره‌كانه به‌راورد به رۆژانی جه‌ژنی ساڵانی رابردوو كه‌مترین رووداو و سه‌رپێچی له سلێمانی تۆماركراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا زیاتر له 160 هه‌زار گه‌شتیار رووی له سلێمانی كردووه.
هاوکات، قائیمقامی سلێمانی سوپاسی هاوڵاتیانی كرد، كه هاوكاربوون له سه‌رخستنی كاری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان و پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رییه‌كانه‌وه، به‌تایبه‌ت به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو كه‌مترین سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له‌ده‌ره‌وه‌ی كوشتارگه‌ی هاوچه‌رخی سلێمانی كراوه، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بوو رێكاری یاساییان له‌گه‌ڵ گیراوه‌ته‌به‌ر.
قائیمقامی سلێمانی، له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌ركه‌كانیان و پاراستنی گیان و ته‌ندروستی هاوڵاتیان و گه‌شتیاران، سوپاسی هه‌ریه‌ك له ئاسایشی سلێمانی، پۆلیسی سلێمانی، لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی، به‌رگری شارستانی سلێمانی، هاتوچۆی سلێمانی، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی، گه‌شتوگوزاری سلێمانی، به‌شی زیاده‌ڕه‌وی و خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی سلێمانی، ئه‌وقافی سلێمانی و یه‌كێتی زانایان دەكات.