گەشتوگوزاری سلێمانی: زیاتر لە 159هەزار گەشتیار لە شاری سلێمانی بوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند، زیاتر لە 159هەزار گەشتیار لە شاری سلێمانی بوون و داهاتی هاتنی گەشتیاران بۆ خاوەنکاران و کاسبکارانی سلێمانی بە نزیکەیی 32 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە22ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی بڵاویکردەوە،” بەپێی دواین ئامار و بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز و پشووەکان لە ماوەی 14 تا 20ی ئەم مانگە، 159,583گەشتیار سەردانی شاری سلێمانی و دەوروبەریان کردووە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەو رێژەیەی خراوەتە ڕوو زیاتر لە %90گەشتیاران لە ناوەڕاست و باشوری عێراق گەشتەکانیان بۆشاری سلێمانی ئەنجامداوە، هەروەک نزیکەی %10میوانان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وڵاتانی دەرەوەی هەرێم لە ڕێگەی بازگەکان و بەدووایدا دەروازەی سنوری و فڕۆکەخانە و ڕویانکردووەتە شارەکە.

ڕوونیکردەوە، لەڕووی داهاتی گەشتیارییەوە گەر وا دابنرێت هەر گەشتیارێک بڕی 200 دۆلاری خەرجکردبێت، ئەوا داهاتی گەشتیاران لە بۆنەی جەژنی قوربانی ئەمساڵ نزیکەی 32 ملیۆن دۆلار بووە، بەسەر خاوەنکاران و کاسبکاران دابەش بووە.

جەختیکردەوە، سەرەڕای قەرەباڵغی بەرچاوی گەشتیاران، هێزە ئەمنییەکان و تەواوی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بە پێی پلانێکی سەرکەوتوو توانیان بۆنەیەکی ئارام بۆ گەشتیاران و دانیشتوانی سلێمانی و میوانان دەستەبەربکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا