پارێزگای ئەنبار لەبارەی ناردنەوەی تەرمی حاجییەکان بۆ سلێمانی ڕونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری ئەنبار ئامادەکاری دەکات بۆ ناردنەوەی تەرمی چوار حاجی کوردی پارێزگای سلێمانی و لەو بارەیەوە دڵتەنگی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2024 محەمەد نوور،  پاریزگاری ئەنبار رایگەیاند، “رووداوێکی دڵتەزێن روویداوە بەڵام ئەمە ویستی خودای گەورە بووە و کۆتاییهاتنی تەمەنیان لە ژیاندا بەمشێوەیە بووە، لەسەرەتای رووداوەکەوە بەڕێوەبەری تەندروستیمان راسپارد، هەموو رێوشوێنی پێویستیان گرتووەتەبەر”.

ئاماژەی بەوەشدا،ئەو چوار حاجییەی گیانیانلەدەستداوە، هەموو رێوشوێنێکی شۆردنی تەرمەکانیان و کفنکردنیان بۆ کراوە و ئامادەن بۆ ناشتنی تەرمەکانیان و بەڕێیان دەکەینەوە بۆ سلێمانی”.

پارێزگاری ئەنبار ئاماژەى بەوەشکرد، “ئەو خوشکەی بریندارە تاڕادەیەک تەندروستی جێگیرە و ئەگەر لە دۆخی تەندروستی دڵنیابینەوە ئەوا تیمەکانی تەندروستی دەیگوازنەوە بۆ سلێمانی”

ئەمەلەکاتێکدایە، کاروان ستونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشینوەڕۆی ئەمڕۆ، شەممە، چوار حاجیی هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان، لە کاتی گەڕانەوەیان لە ڕومادییەوە بۆ سلێمانی، گیانیان سپارد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا