وەزارەتی ناوخۆی عێراق هێزەکانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیرى ناوخۆی عێراق، سەرجەم هێزەکانى بەرگریى شارستانیى بۆ ماوەى سێ مانگ دەخاتە حاڵەتى ئامادەباشىەوە.

وەزارەتى ناوخۆى عێراق بڵاویکردەوە، لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما و بۆ تاوتوێکردنى رێکارە پەیڕەوکراوەکان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانى بەرگریى شارستانى،  وەزیرى ناوخۆ، بە شێوەى ڤیدیۆ کۆنفرانس لەگەڵ بەڕێوەبەرى بەرگریى شارستانیى سەرجەم پارێزگاکان کۆبووەتەوە و ئامادەکاریی بەڕێوەبەرایەتییەکان و چۆنییەتیی کۆنترۆڵکردنى رووداوەکانى ئاگرکەوتنەوە گفتوگۆیان لەبارەوەکراوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، وەزیرى ناوخۆ سەرجەم هێزەکانى بەرگریى شارستانیى بۆ ماوەى سێ مانگ خستووەتە حاڵەتى ئامادەباشى ‘جیم-ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیی’ و جەختی لە گرنگى ئامادەباشى بەردەوامى ئۆتۆمبێلەکانى ئاگرکوژێنەوە کردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا